كۆمكاری عەرەبی داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە دەكات

جیهانی
  • 7-10-2023, 17:51
  • +A -A

    بەدوادچوون - INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد ئەبول غیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی غەززەی كرد.
    ئەبول غەیت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: داوا دەكەین دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە بوەستێنرێت، هۆشداریشی دا كە “بەردەوامی جێبەجێكردنی سیاسەتی توندوتیژی و توندڕەوانەی هێزە داگیركەرەكان هاوتایە لەگەڵ بۆمبێكی كاتی كە ناوچەكە لە هەر دەرفەتێكی جددی بێبەش دەكات بۆسەقامگیری لە داهاتوویەكی نزیكدا”.
    لای خۆیەوە وتەبێژی فەرمی ئەمینداری گشتی دووپاتی كردەوە كە “ئەبول غێت بە تەواوی قەناعەتی بە بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە لە بەرامبەر دۆخی ئێستا، لە غیابی هیچ كاردانەوەیەكی ڕاستەقینە بەرامبەر بە سیاسەتە ئیستفزازییەكانی داگیركاری ئیسرائیل دژی پیرۆزییەكانی ئیسلامی”.