سه‌رۆك وه‌زیران داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌رۆك جۆ بایدن پێده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتۆن بكات

سیاسی
  • 19-09-2023, 08:21
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و بانگهێشتنامەی فەرمی لە سەرۆک جۆزێف بایدن-ەوە پێ گەیشت بۆ سەردانی کردنی واشنتۆن
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژنسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (بە کاتی بەغداد) لە نیویۆرک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڕێز ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لایەنەکانی هاریکاری نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا لەگەڵ چۆنیەتی باشترکردنی هاوبەشی لە بوار و ئاستە جیاوازەکاندا.
    لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیرەکەی ئەمەریکا بانگهێشتنامەی سەرۆک جۆزێف بایدن-ی گەیاندە بەڕێز سودانی بۆ سەردانی کردنی کۆشکی سپی بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
     سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ قبوڵکردنی لە کاتێکدا کە دواتر دیاری دەکرێت و جەختی کردەوە لە گرنگی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
    هەروەها سودانی ئاماژەی بە ژمارەیەک وێستگەی گرنگ کرد بۆ هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان و سەردانە سەرکەوتووەکەی شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری عێراق بۆ واشنتۆن لە پيناو تاوتوێی کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بە خواستی عێراق کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا و پێشوازی لە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا کرد بۆ بەشداری کرد لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە عێراق.
    سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە بواری ئەمنیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئەمەش لەژێر ڕۆژنایی گەشەکردنی تواناکان و توانای شەڕکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە بۆ پاراستنی ئاسایش لە سەرانسەری عێراقدا.
    لەلایی خۆیەوە، وەزیر بلینکن ئاماژەی بە پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا کرد بۆ هەنگاوە کردارییەکانی عێراق لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و وەبەرهێنانی باشترین گاز و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە ڕێگەی واژۆکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ و بەستنی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، و جەختی لە پەرۆشی ئەمەریکا کردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراقدا لە دۆسیەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی ژێرخان و فراوانکردنی هاوبەشی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، هەروەها پشتیوانی ئەمەریکای بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی عێراق دووپاتکردەوە.



    19ی ئەیلولی 2023