​هەڵبژاردەی نیشتمانی توانی جامی شای تایلەند بباتەوە

وەرزش
  • 10-09-2023, 20:17
  • +A -A

    بەغداد/INA
    هەڵبژاردەی نیشتمانی نازناوی شای تایلەند (49)ی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە لێدانی سزا (5-4) لە هاوتا تایلەندییەکەی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی سەرەتایی خۆیدا بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەریەکەیان کۆتایی هات.
    پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕایگەیاند،کە هەڵبژاردەی نیشتمانی توانی لە خۆڵەکەی 6لە لایەن ئەیمن حوسێن پێشبکەوێت، دواتر هەڵبژاردەی تایلەند توانی لە خۆڵەکەی 37لە رێگای یاریزان (لوک سان نیکۆلاس کینجا)گۆلی بەرامبەری تۆماربکات.
    روونیشیکرەوە کە ئەمجەد عەتوان توانی لە خۆڵەکەی (65)گۆلی دووەم و پێشکەوتن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆماربکات.
    دیاریشکرد کە فەهەد تالب توانی لە خۆلەکی (80)یاریەکە دا توانی لێدانێکی سزا بگەڕێنێتەوە،بەڵام هەڵبژاردەی تایلەند توانی لە خۆلەکی (82)یاریەکە دا لە رێگای یاریزان (بۆدین ڤاڵا)یاریەکە یەکسان بکاتەوە.