عێراق لە قەتەری بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی کەنداوی 25

سیاسی
  • 16-01-2023, 19:47
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ ڕۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی نیشتیمانی توانی بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆلێک  لە هەڵبژاردەی قەتەر بباتەوە،بەو بردنەوە توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی جامی کەنداوی 25 لە بەسرا.
    ئیبراهیم بایش توانی گۆلی یەکەم لە خۆلەکی 19توماربکات،دواتر هەڵبژاردەی قەتەر توانی لە خۆلەکی 29 گۆلی یەکسانی لە رێگای یاریزان عۆمەر مادیبۆ توماربکات،دوای ئەو گۆلە ئەیمەن حسێن توانی لە خۆلەکی 42گۆلی دووەم و سەرکەوتن تۆماربکات.