دەسپاکی : زیندانیکردنی کەسێک بەتۆمەتی خۆگۆڕین وەک فەرمانبەری دەسپاکی

ناوخۆ
  • 5-08-2023, 16:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایەیاند کە کەسێکی بەشەش ساڵ حوکم داوە کەخۆی وەک فەرمانبەری لێکۆڵینەوەلە دەسپاکی نیشانداوە.
    فەرمانگەی یاسایی لەدەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ناوەندی لەبەغداد بڕیاریدا بە زیندانیکردنی کەسێک بۆ ماوەی شەش ساڵ کە بەساختە خۆی کردووەتە فەرمانبەری لێکۆڵینەوە لە دەزگای دەسپاکی ،   فەرمانگەکە وتیشی دادگا پاش بینینی بەڵگەکان و گوێگرتن لە وتەی شایەتحاڵەکان ، بڕیاری زیدانیکردنی شەش ساڵی بۆ تۆمەتبارەکەدەرکردووە بەپێی مادەی (یەکەم / 1لە بڕیاری 160 ی ساڵی 1983) .