لە نەینەوا دەست بەسەر 25 بۆمبی چێندراودا گیرا

ئەمنی
  • 1-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ سێ شەممە، لە پارێزگای نەینەوا دەستیان بەسەر 25 بۆمبی چێندراودا گرت كە دروستكراوی ناوخۆیی بوون. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:"لە ناوچەی باتنیا هێزێكی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا توانیویەتی دەست بەسەر 25 بۆمبی چێندراودا بگرێت كە دروستكراوی ناوخۆیی بوون"، وتیشی " بەبێ زیان بۆمبەكان تەقێنراونەتەوە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" لە ناوچەی ریحانەش هێزی تر دەستی گرتووە بەسەر تۆپێكی جۆری ئێس بی جی"، وتیشی " ئەو پرۆسەیە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە".