یەحیا رەسوڵ: لە دیالە دەستبەسەر حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گیرا كە لە ژێر زەویدابوو

ئەمنی
  • 11-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا دەست بەسەر حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گیرا كە لەژێر زەویدابوو وە لە 5 ژور پێكهاتووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی دیالە دەستیان بەسەر حەشارگەیەكدا گرتوە كە لە ژێر زەویدایە و لە 5 ژور پێكهاتووە. لە قەزای بەلەدروزیش دەستیان بەسەر بۆمبێكی چێندراودا گرت و بە بێ هیچ زیانێك تەقێندرایەوە.