سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەكاتەوە

سیاسی
  • 31-07-2023, 21:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری كردەوە بەمەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراسی.
    سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاند لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تیایداهاتووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم محەمەد عەبود  و ئەندامانی دادگا كرد.
    ڕەشید جەختی لە پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دیموكراسی كردەوە و ئاماژەیە بۆ پەرۆشی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا وەك هەنگاوی یەكەم بۆ باشتركردنی دۆخی عێراق لە ئاستە جیاجیاكاندا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پرۆژە یاساكانی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات، وەك ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی، پرۆژەیاسای یاسای ژنان، پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان، گەندەڵی و پڕۆژە یاسای وەرگرتنەوەی داهات و ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو  و ڕەشنووسی یاسایەك كە پەیوەندی بە ڕیزكردنی زەویەكانەوە هەیە، جگە لە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و دادگای فیدراڵی.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دادگا دووپاتی كردەوە كە سیستەمی دادوەری عێراق یەكێكە لە سیستمە وریایەكانی ناوچەكە، هەروەها دادگا كار بۆ پاراستنی سیستەمی دەستووری دیموكراسی لە وڵاتدا دەكات.
     كۆمار جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری  دەكاتەوە

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری كردەوە بەمەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراسی.
    سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاند لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم محەمەد عەبود  و ئەندامانی دادگا كرد.