سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، واده‌يه‌كى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كات

سیاسی
  • 26-07-2023, 21:56
  • +A -A

    هەولێر/INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، واده‌يه‌كى نوێى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان تاوتوێ کرد.
    دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ، دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند:
    لەسەر فەرمانی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/٢٦ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.
    هه‌روه‌ها ئەوەیشی ڕوونکردەوە کە ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە.
    ھاوکات وتی لە دیدارەکانیاندا حزب و لایەنەکان ھەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان لەپێناو یەکڕیزيی ناوخۆیی و یەکھەڵوێستی و یەکگوتاريی سیاسی لە ئاست پرسە چارەنووسسازەکاندا، بە گرنگ و خەمخۆرانە وەسف کردووە.
    سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایيی بەرنامەی سەردانەکانیش وتی:
    سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.
    جێی باسە پاش ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوەشێنرایەوە، به‌ڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایيی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەسازی بۆ سازدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەست پێکرد.
    لەو چوارچێوەدا به‌ڕێزیان کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە عێراق بانگھێشت کرد تا بە زووترین کات ئامادەکاری بۆ سازدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و وادەیەک بۆ سازدانی ھەڵبژاردنەکە دەست نیشان بکەن.
    ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، ئامادەییان نیشان دا کە ئەوان لە ٢٠٢٤/٢/١٨ به‌سەرەوە، توانای سەروکاریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەیان ھەیە و به‌رلەو وادەیە لە توانایاندا نیيە سەروکاریی ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.