پشکی ئاوی عێراق لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات تەوەری گفتوگۆکانی نێوان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و باڵیۆزی تورکیا بوو

ناوخۆ
  • 24-07-2023, 21:28
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- ئێوارەی ئەمڕۆ "عەون زیاب عەبدوڵڵا"وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ "عەلی ڕەزا کۆنای" باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق کۆبووەوە.
    بەپێ بەیاننامەکەبێت ، لە میانی دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی سەرچاوەکانی ئاو لەهەردوو ڕووبارەکانی دیجلە و فورات کە لە تورکیاوە دێن بۆ عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کارەکانی وەزارەت، لەنێویاندا جێبەجێکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە و لە ساڵی 2021 ،کەلەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کراوە.
    وەک ئەوەی بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردوە، باس لەسەردانی وەفدی فەرمی هەردوو لا کراوە لەسەر ئاستی وەزاری و تەکنیکی، کە کاری هاوکاربن لە وێستگەکانی پێوانەکردنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.
    بەیاننامەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو جەخت دەکاتەوە:- کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و باڵیۆز بەڵێنیداوە کە پرسەکانی کۆبوونەوەکە بیگەیەنێتە حکومەتی تورکیا لە ئەنقەرە بۆ ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو وشکەساڵییە سەختەی عێراق گلەیی لێدەکات و پابەندبوونەکانی تورکیای دراوسێ بۆ دەستەبەرکردنی پشکی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق.