سه‌رۆك وه‌زیران: بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌خۆراگری و قوربانیدان هه‌یه‌

سیاسی
  • 15-07-2023, 10:46
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    گرنگترین وتەکانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڤێستیڤاڵی هۆزەکانی زەوالم کە بە بۆنەی یادی 103 ساڵەی شۆڕشی بیستەم لە پارێزگای موسەننا سازکرا:

    🔷 زۆر سوپاس بۆ عەشیرەتی زەوالم، و شێخەکانی و مامۆستایەکان و هەموو ئامادەبووان بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی سەدەی بیستەمی دێرین.

    🔷 پارێزگای موسەننا بە خێڵ و خەڵکەکەیەوە ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق و خێڵە ڕەسەنەکانی بۆ داڕشتنی مێژووی هاوچەرخی عێراق.

    🔷 شێوەی عێراقی مۆدێرن، و سەرەتای سەپاندنی ئیرادەی گەلەکەی بەسەر هەموو هێزە داگیرکراوەکان لەم خاکەوە دەستی پێکردووە.

    🔷 شۆڕشی بیستەکان لەم پارێزگایەوە دەستی پێکرد، عێراقییەکانیش لە بەسراوە تا کوردستان بەشدار بوون، و هۆشیاری و هەستی  نیشتمانپەروەری عێراقی دروستکرد، و بووە هۆکار بۆ سەربەخۆیی عێراق.

    🔷 کاتێک شۆڕشی بیستەکانمان بیر دێتەوە، ئێمە ئەو بەها و پرەنسیپە باڵایانە زیندوو دەکەینەوە کە شێخ و ڕۆڵەکانی عێراق لە پێناویدا قوربانیان داوە، کاتێک وەڵامی بانگەوازی مەرجعی ئایینی ئەوکاتەیان دایەوە.

    🔷 هەمان وەستان دووبارە بووەوە کاتێک داعش هێرشی کردە سەر خاکی عێراق و خەڵکەکەی ولەپێس ئەوان خێڵە ڕەسەنەکان بەدەنگەوەهاتن بۆ فەتوای جیهادی تەواوکاری مەرجیعی ئایینی.

    🔷 بنیاتنانی دەوڵەت پێویستی بەخۆڕاگری و قوربانیدان هەیە، ئێمەش لەدوو ڕییانین، یان بنیاتنانی دەوڵەت یان ئاژاوە و بزربوون.

    🔷 ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا کە ئەمانەتەکە دەپارێزین و لەسەر حیسابی بەرژەوەندی عێراقییەکان چەپڵە لێنادەین.

    🔷 ئێمە ئەولەویەتەکانی خۆمان لە بنیاتنانی دەوڵەت داناوە، لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار و بنبڕکردنی هەژاری و چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

    🔷  بەشەو و ڕۆژ کار لەسەر ئەم ئەولەویەتانە دەکەین، وبۆ جێبەجێکرنیشی قسەی خۆش بۆ هیچ لایەنێک ناکەین.

    🔷 خێڵ پایە و قەپاغێکی ترە بۆ ئاسایشی کۆمەڵایەتی، و پاڵپشتێکی ئەمینی دەوڵەتە بە هەموو دامودەزگاکانیەوە.

    🔷 خێڵە ڕەسەنەکانمان توانای پشتیوانی دەوڵەت و بڵاوکردنەوەی یاسایان هەیە، ئەو نەرێنییانەی ڕوودەدەن لەلایەن خێڵەکانەوە پێش دەوڵەت و دامەزراوەکانییەوە ڕەت دەکرێنەوە.

    🔷  هیوامان ئەوەیە خێڵە ڕەسەنەکان پاڵپشتی دەوڵەت بکەن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.

    🔷 پێویستمان بەپاڵپشتی خێڵەکان هەیە لە ئابوریدا بە ئامێزگرتنی وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکان و ڕێگریکردن لەهەر ڕێگریکردنێک لە پڕۆژەکان.

    🔷 ئێمە دەمانەوێت خێڵەکان لەگەڵ دەسەڵاتی چاودێری بوەستن لە بەئامانجکردنی گەندەڵکاران، و بە بیانووی سەر بە خێڵ یان بە ئامانجکردنی خێڵێک بەرگرییان لێ نەکەن.

    🔷 پێویستمان بە پاڵپشتی خێڵە بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و کۆمپانیاکان کە پڕۆژەی بیناسازی و خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکەن.

    🔷 ئێمە ئاماژەمان بەئەرێنیەکانی ناو پارێزگاکە کردووە، و جەختمان لەسەر پێویستی وەستاندنی نەرێنیەکان لە ئەدای کارکردندا، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکێش بە خەڵکی ئەم پارێزگا فیداکارییە کردەوە.

    🔷  تا نزیکەی 458 ملیار دینار بۆ پارێزگاری موسەننا تەرخانکراوە، و تەرخانکردنی تریش هەیە لەناو وەزارەتەکان بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابوری کە لەچەند کەرتێکدا جێبەجێ دەکرێن.

    🔷 لەم هەفتەیەدا لیژنەیەک لە وەزارەتە جیاجیاکانەوە لەم پارێزگایە ئامادە دەبێت، کە لەگەڵ سەرجەم فەرمانگەکان و لەگەڵ پارێزگار کۆدەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕێگر بوونە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان، هەروەها بۆ ئامادەکاری دەستپێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و باریبژێوی خەڵک.

    🔷 باسی هەموو ئەو گرفتانەمان کردووە کە خەڵکی پارێزگا لەبەری دەناڵن، لە کەمی ئاوەوە وتا پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ و جووتیاران و دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار و چارەسەرکردنی هەژاری.

    🔷 هەموو ئەو پڕۆژە ئابوریانەی کەبە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان پلانی بۆ دایدەنێین، خێرێکی زۆر بۆ خەڵکی عێراق دەبێت.