سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیەوە بۆ حسابكردنی خزمەت بۆ ئەفسەرانی خانەنشینانەی حەشدی شەعبی

سیاسی
  • 5-07-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی بەدەستهێناوە بۆ حیسابکردنی خزمەتی ئەو ئەفسەر و پلە خانەنشینانەی کە وەڵامی بانگەوازی مەرجەعی باڵایان دایەوە بۆ بەرگری كردن لە وڵات .
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێککەوتوون لەسەر حیسابکردنی خزمەتی ئەفسەر و پلە خانەنشینەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ کە وەڵامی بانگەوازی ئاماژەیان دایەوە و خۆبەخشانە لە دەستەدا بوون بۆ ماوەی لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤، تا ٢٠١٧ بۆ زیادکردنی خزمەتی پێشوویان و حیسابکردنەوەی مووچەکانیان وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و قوربانیدانی نیشتمانی خۆیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشی کارگێڕی و دارایی لە دەستەی حەشدی شەعبی ڕێنمایی دواتر دەردەکات کە میکانیزمی بۆ ئەمە ڕێکدەخات".