ئەنجومەنی وەزیران:وەزارەتی دەرەوە ڕاسپاردە دەکات کە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ بەدواداچوون بە نامەی نووسینگەی مەرجعیەتی باڵا کە ئاراستەی ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە

سیاسی
  • 4-07-2023, 17:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران،وەزارەتی دەرەوە ڕاسپاردە کرد کە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ بەدواداچوونی نامەی نووسینگەی مەرجعیەتی باڵا کە ئاراستەی ئەمینداری  نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەنجوومەنی وەزیران تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە شانشینی سوید ئیدانە دەکات، بەو پێیەی ئەم تاوانە قێزەونە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بیروباوەڕی موسڵمانان و پێشێلکردنی پیرۆزییەکانیان، هەروەها جەختیش دەکەینەوە کە چەمکەکانی ئازادی، مافە کەسایەتییەکان، و ئازادی ڕادەربڕین دەبێت ڕێز لە پیرۆزیەکان بگرن و سنوورەکان نەبەزێنێت و خراپیش بەکاری نەهێنرێن.
    هەروەک ئەنجوومەنی وەزیران ناوەڕۆکی نامەی نووسینگەی مەرجعیەتی باڵا لە نەجەفی پیرۆز دووپات دەکاتەوە کە ئاراستەی بەڕێز ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، هەروەها وەزارەتی دەرەوە ڕاسپاردە دەکات کە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ بەدواداچوونی بابەتەکە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئامانجی گەیشتن بەپێگیربووە نێودەوڵەتییەکان کە ڕێگربن لە ڕوودانی ئەو جۆرە هێرشانە لە داهاتوودا.
     ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بکات و جەخت لەسەر داواکاری عێراق بکاتەوە بۆ میوانداریکردنی کۆنگرەیەکی بەپەلە لەسەر ئاستی سەرکردە یان وەزیرەکان.