وەزارەتی دەرەوە نامەیەك لە هاوتا سویدییەكەیەوە پێدەگات كە تێیدا پەشیمانی خۆی لە سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دەردەبڕێت

سیاسی
  • 30-06-2023, 15:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ هەینی، نامەیەكی لە هاوتا سویدییەكەی پێگەیشت كە تێیدا پەشیمانی خۆی دەربڕی لە سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز.
    وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكەیەوە لە ستۆكهۆڵم، كۆپییەكی پەیامی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ڕێگەی بریكارەكەیەوە جان كنوتسن، پێگەیشت، و ئاڕاستەی سەرۆكی نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كردوە، سەبارەت بە سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز لە ستۆكهۆڵم، كە تیایدا پەشیمانی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوویدا لەبەردەم مزگەوتی ستۆكهۆڵم.
    سەحاف ئاماژەی بەوەشدا: لە نامەكەدا تەئكیدكراوەتەوە كە حكومەتی سوید بە توندی ئەو جۆرە كارانەی دژە ئیسلامی ڕەتدەكاتەوە، هەروەها بە هیچ شێوەیەك پشتگیری ئەو بۆچوونە دژە ئیسلامیانە ناكات كە كەسی پەیوەندیدار لەم ڕووداوەدا دەریبڕیووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی سوید بە تەواوی لەوە تێدەگات كە موسڵمانان لە سوید و وڵاتانی دیكە هەستیان بە سووكایەتیكردن كردووە بەهۆی ئەوەی ڕوویداوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە پۆلیس لە پرۆسەی لێكۆڵینەوەدایە سەبارەت بە پێشێلكاری گومانلێكراو بەپێی یاسای تاوانی ڕق و كینە لە سوید، و وتیشی: سوید مافی دەستووری هەیە بۆ ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربڕین و خۆپیشاندان، هەروەها پۆلیس بڕیار دەدات بۆ ڕێگەدان بە خۆپیشاندان بە شێوەیەكی سەربەخۆ.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ڕوانگەی خۆیەوە پۆلیسی لە ڕەچاوكردنی پەیوەندیدار ئاگاداركردووەتەوە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سەحاف ڕوونیكردەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەنگدانەوەی بەها و ئەخلاقی دەوڵەتی عێراق و گەلەكەیەتی، كە ڕێز لە پیرۆزییەكانی ئایینی دەگرن و هەستیارییەكی زۆر لەم بابەتەدا دەبینن، هەروەها هەڵوێستی وەزارەت بەردەوامە لە جەختكردنەوە لەسەر گرنگی وەڵامدانەوەی لایەنی سویدی بۆ داواكاری حكومەتی عێراق بۆ ڕادەستكردنەوەی ئەنجامدەری ئەو كارە قێزەونە بۆ ئەوەی سزاكەی بەپێی یاساكانی عێراق وەربگرێت.