وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە هەماهەنگیداین لەگەڵ حکومەتی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسەی کۆپیەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند

سیاسی
  • 1-07-2023, 22:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ شەممە " ئیڤان فائق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،دووپاتیکردەوە کە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوید هەیە ، بۆ وەرگرتنەوەی سووتێنەری قورئانی پیرۆز و دڵنیابوون لەوەی ئەم ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- (ئیڤان فائق جابرۆ) وەزیری کۆچ و کۆچبەران، سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە لە ووڵاتی سوید روویدا ،لە کلێسای خاتوونە نەجات لە پایتەختی بەغدا،بە ئامادەبوونی قەشە سەرەکییەکانی بەغدا و جەنابی "مار ئەفرام یوسف عەبا " سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گەورەی پێکهاتەی مەسیحی و کەسایەتییەکانی کرد.
    بەپێی بەیاننامەکە "جابرۆ "جەختی لەوە کردەوە ، کە ڕووداوی دووبارەبوونەوەی سوتاندنی نوسخەیەک لە قورئانی پیرۆز ئەو لایەنانەی کە لەپشتیەوەن چاکە و ئارامییان بۆ مرۆڤایەتی ناوێت و هەموو ئایینەکان و کتێبە ئاسمانییەکان ڕێز و پایەکی بەرزیان هەیە و ڕێگە پێدراو نی یە ، سەرپێچی و بێرێزیان بەرامبەر بکرێت،هەروەک داوای لە دەوڵەتی سوید کرد کە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە و توندترین سزابدرێن و ڕێگەنەدان بەم سووکایەتییە دووبارە بکرێتەوە.
    جابرۆ ستایشی هەوڵەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ئەم کەسە دەرکرد و داوای لە سوید کرد کە ڕادەستی عێراق بکاتەوە، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ حکومەتی سوید بۆ وەرگرتنەوەی کەسی داواکراو و دڵنیابوون لەوەی کە ئەم ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە.