عەبادی: حکومەت سوتاندنی کۆپی قورئانی پیرۆز لەلایەن چەند کەسێکی نەخۆشەوە شەرمەزار دەکات

سیاسی
  • 29-06-2023, 00:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    حکوومەتی عێراق ڕەخنە و ئیدانەکردنی توندی خۆی ڕادەگەیێنێت لەهەمبەر سووتاندنی چەند پەرتووکی قورئانی پیرۆز لەلایەن هەندێک کەسی دەروون نەخۆش.
    وتەبێژی حکومەت لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،حکوومەتی عێراق ڕەخنە و ئیدانەکردنی توندی خۆی ڕادەگەیێنێت لەهەمبەر سووتاندنی چەند پەرتووکی قورئانی پیرۆز لەلایەن هەندێک کەسی دەروون نەخۆشەوە وبۆ چەندین جار کە لەلایەن هەندێک کەسی خاوەن عەقڵ و دەروون نەخۆش و توندڕەوەوە، بەشێوەیەکی ئاشکرا و پڕ لە ڕق و کینە ئەم کارە ئەنجام دەدەن، وەکو ڕکمانی بۆ هەموو  بەها جوان ومرۆییەکان کە هاندەری ڕێزگرتنن لە ئایینەکان و کتێبە پیرۆزەکان.
    حکومەتی عێراق پێی وایە ئەم کارە قێزەونە، کە هەستی ملیۆنان موسڵمانی ئازارداوە، بەڵکو دەروونی گەلانی عەرەبی ئازارداوە کە هەمیشە شانازی بە ئامێزگرتنی فرەچەشنی و ڕێزگرتن لە بیروباوەڕی ئەوانی تر و پاراستنی ئایینەکان و مافی پەیرەوکەرانی دەکەن، ئەم کردەوانانە ڕەنگدانەوەی ڕۆحێکی شەڕانگێزی ڕقاوین کە پەیوەندی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، بەڵکو کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستی و هاندانی توندوتیژی و ڕق و کینەیە.
    ئەم جۆرە کارە نابەرپرسانە هاودژە لەگەڵ بەها بەرزە مرۆییەکان و بنەماکانی ڕێزگرتن لە فرەچەشنی و بیروباوەڕی ئەوانی تر، کە قورئانی پیرۆز بەرگریان لێدەکات و هەموو ئایینەکان لە ژێر سێبەری ئەو شارستانیەتە گەشەوە ژیاون کە لێی هەڵقوڵاوە.
    ڕێگەدان بەم توندڕەوانە نەزانانە کە ئیمانداران تورەبکەن و گەمژەیی خۆیان ئەنجام بدەن بەبێ ڕێگری، جارێکی دیکە دەمان رادەکێشێتەوە بۆ ناو تاڵاوی تیرۆر و توندڕەوییەوە کە جیهان هێشتا لەبەری دەناڵێنێت. بێ گومان ئەو لایەنانەی لە پشتیانەوە وەستاون، یان ڕێگەیان پێدەدەن و هانیدەدەن بۆ درێژەدان بەم جۆرە گەمژەییانە، بەرپرسیارن لەهەمبەر هەموو ئەو دەرئەنجامە نەرێنییانەی کە بەدوای خۆیدا دێن. بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. لێرەوە داوا لە حکومەتە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەستپێشخەری بکەن و ئەم مشتە توندڕەوە لە درێژەدان بە کارە خراپەکانیان و پاڵنانی هەمووان بەرەو ئەنجامێک کە کەس نایەوێت، ڕابگرن.