وەزیری دەرەوە داوا لە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەكات دانیشتنێكی بەپەلە لەسەر سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز ئەنجام بدات

سیاسی
  • 30-06-2023, 17:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، ئەمڕۆ هەینی، داوای لە ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی كرد دانیشتنێكی بەپەلە و نائاسایی ئەنجامبدات بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئەو سوكایەتییەی بە قورئانی پیرۆز كرا.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوە داواكارییەكی پێشكەش بە ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی كرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە و نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ئەو سوكایەتیكردنەی كە بە قورئانی پیرۆز كرا لەبەردەم مزگەوتی ستۆكهۆڵم لە سوید و گفتوگۆكردن لەسەر گرنگترین ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەتوانرێت لەم ڕووەوە بگیرێنەبەر.