مسرور بارزانی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دەکات

سیاسی
  • 29-06-2023, 17:21
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ پێنچشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید کرد.
    مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا   کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە لە بارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ڕایگەیاند،سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.