باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێڕاق: دارایی پێویستمان دابینکردووەبۆ بەنداوی موسڵ

سیاسی
  • 27-06-2023, 12:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فواز
    باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێڕاق ماوریتسیو کریکانتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری لەوەکرد کە هاوکاریەکی زۆر لەگەڵ حکومەتی عێڕاقیدا هەیە بۆ کێشەی ئاو.
    گریگانتی لەلێدوانێکدا بۆئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە حکومەتی ئیتاڵیا پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵی دارایی کردووە، کەلەلایەن کۆمپانیای تریفی ئیتاڵیەوە ئەنجام دراوە،ئەویش بەهاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان.
    وتیشی کە حکومەتی ئیتاڵی هاوکاربووەلە دامەزراندنی بەشی سەلامەتی بەنداوەکانی نیشتیمانی ، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەمە هاوکاریەکی بەرهەمدارەکە لەگەڵ حکومەتی عێڕاقیدا ئەنجام دەدرێت.