وتەبێژی فەرماندەی گشتی دەستگیرکردنی 5 داواکراو ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 27-06-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا رەسول ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندکە 5 داواکراوی دەستگیرکردووە.
    رەسول بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمد شیاع سودانی وبە سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری فەریق اول ڕوکن عەبدولوەهاب ساعدی لەشاری کرکوک توانرا داواکراوێک دەستگیربکرێت.
    وتیشی کە لەدوو ئۆپەراسیۆنی جودا وبە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی دوو داواکراوی دیکە دەستگیرکران ، بەهەمان شێوەش دوو داواکراوی دیکە لە
    ئەنبار دەستگیرکران.