بە بەشداری قوباد تاڵەبانی فێستیڤاڵی بیت ٢٣ لە سلێمانی دەستی پێکرد

هونەر
  • 20-06-2023, 21:44
  • +A -A

    هەولێر/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فێستیڤاڵی بیت ٢٣ لە سلێمانی دەستی پێکرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤالی بیت ٢٣ بۆ تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوز کە بۆ ماوی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
    فێستیڤاڵی بیت ٢٣ بە دروشمی " داهاتوو بۆ تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوزە" چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت و هەریەکە لە GIZی ئەڵمانی و کۆمپانیای بۆتان و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سپۆنسەری فێستیڤاڵەکەن.
    لە فێستیڤاڵەکەدا چەند وۆرک شۆپ و پانێڵی تایبەت بە داهاتووی تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوز لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، گەنجانی بەشداربوو لە پێشانگایەکدا زیاتر لە ٢٠ جۆر بزنسی نوێ نمایش دەکەن.
    شوێنی ڤێستیڤاڵەکە کارگەی کلتوری سلێمانییە و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەردانی بکەن.