سەرۆك وەزیران مەراسیمێکی فەرمی بۆ پێشوازیكردن لە میری دەوڵەتی قەتەر لە كۆشكی حكومی ئەنجامدەدات

سیاسی
  • 15-06-2023, 18:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەراسیمێكی فەرمی پێشوازیكردنی لە میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم حەمەد ئاڵ سانی سازكرد، كە لە كۆشكی حكومی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت بەرێوەچوو.
    لە مەراسیمی فەرمیدا سروودی نیشتمانی عێراق و قەتەر پێشكەشكران لەگەڵ نمایشی ڕێورەسمی پاسەوانی شەرەف.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و میری قەتەر سەرۆكایەتی شاندەكانی هەردوو وڵات دەكەن، لە گفتوگۆی فراواندا سەبارەت بەپرسە هاوبەشەكان 
    و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە كۆمەڵێك بوار و كەرتدا.