یەكێتی ئەوروپا ڕۆڵی عێراق لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی سعودیە و ئێران بەرزدەنرخێنێت

سیاسی
  • 15-06-2023, 17:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتیی ئەوروپا ڕۆڵی عێراقی لە نزیككردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران بەرزنرخاند.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لەگەڵ جۆزیب بۆرێل جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و نوێنەری باڵای كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە، لە پەراوێزی حەوتەمین كۆنفرانسی برۆكسل بۆ پشتیوانی لە ئایندەی سوریا و ناوچەكە كە لە برۆكسل كە رۆژانی 14-15/6/2023 بەڕێوەدەچێت.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پرس گەلێكی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان كۆماری عێراق و یەكێتی ئەوروپا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد، بەو پێیەی وەزیر سوپاسی یەكێتی ئەوروپای كرد بۆ بانگهێشتی میهرەبانانەی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكەدا، و هەروەها ئاماژەی بە پێویستی یەكێتی ئەوروپا دا بۆ قبوڵكردنی دەستپێشخەری عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامێتی سوریا بۆ كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی،
    جەختیشیكردەوە، لەسەر ئەوەی كە لە بەرژوەندی عێراقدایە سەقامگیری لە سوریا هەبێت، كە لە بەرامبەردا بە سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەكە دادەنرێت.
    باسی لەوەشكرد: دامەزراندنی گروپی پەیوەندی وەزاری سەبارەت بە سوریا كەئەندامێتی پێنج وڵات (كۆماری عێراق، شانشینی سعودیە، شانشینی هاشمی ئوردن، كۆماری لوبنان، و كۆماری میسری عەرەبی) لەخۆدەگرێت، و گفتوگۆ دەكات بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ قەیرانی سوریا كە لەگەڵ بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشدا بگونجێت و باس لە لێكەوتەكانی قەیرانی مرۆیی و سیاسی و ئەمنی دەكات، هەروەها دەبێتە پردێك لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و سوریا بۆ دۆزینەوەی سیاسی چارەسەر بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا.
    هەر لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: بۆرێل لای خۆیەوە بەخێرهاتنی وەزیری كرد و ڕۆڵی عێراق و هاوكارییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بە تایبەتی لە بواری كۆچ و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی هاوبەشی و هاوكاری نێوان هەردوولا بەرز نرخاند، و هەروەها ستایشی ڕۆڵی عێراقی كرد لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكانی نێوان شانشینی سعوودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران و پاڵپشتییەكی زۆری خۆی بۆ عێراق لە هەموو ئاستەكاندا دەربڕی.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، حسێن هاوتا ئەوروپییەكەی بۆریلی بانگهێشت كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە سێیەمین خولی خۆیدا، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە بەغدا بەڕێوەبچێت.