سەرۆک وەزیران: پێگیربوونی حکومەت بە پاراستنی ئازادییەکان و بەهێزکردنی پێگەی ڕۆژنامەگەری نیشتمانی ئازاد دووپات دەکەینەوە

سیاسی
  • 15-06-2023, 12:06
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنچشەممە سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند كە پێگیربوونی حکومەت بە پاراستنی ئازادییەکان و بەهێزکردنی پێگەی ڕۆژنامەگەری نیشتمانی ئازاد دووپاتدەكاتەوە
    سەرۆک وەزیران لە تویتێکدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە” سڵاو لەماڵباتی ڕۆژنامەوانی عێراقی لە یادی 154 ساڵەی لەدایکبوونیدا، تەکەز لەشانازیمان بە بەخشین و دەستکەوت و قوربانیدانەکانی قارەمانانی دەسەڵاتی چوارەم دەکەینەوە”.
    هەروەها سەرۆکوەزیران پێگیربوونی حکومەتی بە پاراستنی ئازادییەکان و بەهێزکردنی پێگەی ڕۆژنامەگەری نیشتمانی ئازاد و بنیاتنەر دووپات كردەوە.