دادگای باڵا: جوڵە هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوەندی ڕۆژنامەوانی

ناوخۆ
  • 3-05-2023, 17:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد: بە هاوكاری هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، جوڵە هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكانی ناوەندی ڕۆژنامەوانی.
    نوێنەری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سەرۆكی دادگای بڵاوكردنەوە دادوەر عامر حەسەن، لە مەراسیمێكدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری رێكخرابوو لە وتارێكدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: ئێمە كۆدەبینەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی خاوەن شكۆ و سڵاو لە كوڕە دڵسۆزەكانی كە خاوەن قەڵەمی ئازادن و هەندێكیان گیانیان بەخشیوە بۆ پابەندبوون بە بنەماكانی رۆژنامەوانی ئازادی سەربەخۆ، كە پشتی دەسەڵاتی دادوەری بووە و ئێستاش هەروایە لە لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی و كێشەكانی بەردەم كۆمەڵگا.
    ڕوونیشیكردەوە، ئەنجوومەنی دادوەری سورە لە پشتیوانیكردنی ئازادی ڕادەربڕین بەگشتی و ئازادی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی، دوای ئەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری بووەتە لایەنی یەكەمی ئازادی ڕادەربڕین.
    جەختیشی كردەوە: پابەندبوونی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە پاڵپشتیكردنی ئەم ئازادییە لە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ زامنكردنی ئەو ماف و ئازادییانەی لە دەستووردا هاتووە، لەوانەش ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، هەروەها باوەڕی پتەوی بە ڕۆڵە گەورەكەی كە ڕاگەیاندن هەیە كە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی كۆمەڵگا و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە میدیاییەكان بۆ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان كە ڕۆڵی چاودێری دەگێڕن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵسەنگاندن بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە عێراقدا پەیوەستە بە بوێری لە دەستنیشانكردنی ئەو كێشانەی كە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
    رونیشیكردەوە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆمەڵێك كێشەی دەستنیشانكردووە كە ڕووبەڕووی ئەو كەسانە دەبێتەوە كە لە بواری ڕۆژنامەگەریدا كاردەكەن، و هەوڵدەدات بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان چارەسەری پێویست بۆ كێشەكان بدۆزێتەوە.