سەرۆک کۆمار لە بۆلۆنیای پارچەیەک شوێنەوارەی عێراقی سەر بە شارستانییەتی ئاشوورەییەکانی وەرگرت

سیاسی
  • 14-06-2023, 12:48
  • +A -A

    بەغدا -INA
    سەرۆک کۆمار سەردانی مۆزەخانەی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات و پارچەیەک شوێنەواری دەستکردی عێراقی سەردەمی شارستانیەتی ئاشوورییەکان وەردەگرێت
    لەراگەیندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە,"سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەردانی مۆزەخانەی سەدەکانی ناوەڕاستی کرد لە شاری بۆلۆنیای ئیتاڵیا، بەیاوەری بەڕێزان وەزیرانی ڕۆشنبیری، ئەحمەد فەیک ئەلبەدرانی، وەزیری کۆچ وکۆچبەران ، خاتوو ئیڤان فایق جابرۆ و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسان".
    هەروها ئەوەیش هاتووە كە" لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ماتیۆ لیبۆری وبەڕێوەبەری مۆزەخانەی شارەوانی بۆلۆنیا ئیڤا دێلی ئینۆچینتی، بەڕێوەبەری مۆزەخانە مەدەنییەکانی هونەری کۆن، ماسیۆ میدیکا و پرۆفیسۆر لە زانکۆی بۆلۆنیا نیکۆلا مارکێتی و فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی بۆلۆنیا بۆ پاراستنی کەلەپووری کولتووری، جۆزێپێ دی گۆری، کە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆک کۆمار بۆ مۆزەخانەکە دەربڕی".
    بە پێی راگەیندراوی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەیش هاتووە كە "لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار، پارچەیەک شوێنەوارەی عێراقی سەر بە شارستانییەتی ئاشوورەییەکانی وەرگرت، کە تێیدا سەرۆک و وەزیری ڕۆشنبیری سوپاسی حکومەتی ئیتالیایان کرد بۆ ڕادەستکردنەوەی پارچە شوێنەوارەکە".
    سەرۆک کۆمار، دوپاتی کردەوە کە عێراق هەوڵەکانی ئیتالیا بەرز دەنرخێنێت، بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە کۆنەکان و هەروەها بەشداریکردنی لە هەڵکۆڵین و گەڕان بە شوێن شوێنەوارەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی عێراق.