حەلبوسی: ئەو قوربانیانەی حەشدی شەعبی بۆ بەرگریكردن لە عێراق داوە هەموو شایەتی بۆ دەدەین

سیاسی
  • 14-06-2023, 12:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە هێزە چەكدارەكان ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو قوربانیدانانەی حەشدی شەعبی داوە بۆ بەرگریكردن لە عێراق هەموو شایەتی بۆ دەدەین.
    حەلبوسی، لە میانی مەراسیمی ساڵانەی كە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە بەڕێوەدەچێت، ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ووتی بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی یادی دامەزراندنی دەستەی حەشدی شەعبی كە بەشێكە لە دەزگا ئەمنییەكان پێرۆز بایی خۆم ئاراستەیان دەكەم
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزە سەربازی و ئەمنییە قارەمانەكان ڕۆڵێكی كارایان بینی لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەگەڵ تیرۆر، بەو پێیەی عێراقییەكان پەلەیان كرد بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان و پیرۆزییەكان و ژیان و ماڵ و كەرامەت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو قوربانیدانانەی ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ براكانیان لە هەموو پێكهاتە چەكدارییەكانی دیكەدا، و ئەو نمایشە قارەمانانەی كە لە مەیدانەكەدا كردوویانە، مێژوو پشتڕاستی دەكەنەوە"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەم قوربانیدانانە شایەنی هەموو ستایشێكن و و پێزانین”.
    جەختیشیكردەوە "لە سەر پێویستی بەردەوامكردن و پاراستنی سەركەوتن بە تەواوكردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئەو شارانەی كە تووشی تیرۆر بوون، لە پێش هەموویانەوە بیناسازی و گەڕانەوەی ئاوارەكانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
    سەرۆكی ئەنجومەی نوێنەران ئەوەیش وت: بەم بۆنەیەوە پیرۆز بایی و پێزانین و ڕێزی بێ پایانم ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەم و ئەوەی هەمیشە جەختی لەسەر كراوەتەوە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەركی بەجێگەیاندن مافەكانی دەكەینەوە."
    لە كۆتاییدا وتی: هەموومان لەبەردەم بەرپرسیارێتی پاراستنی ڕۆڵی حەشد بۆ ئەوەی وەك ڕەمزی یەكێتی نیشتمانی و یەكدەنگیی نێوان پێكهاتەكانی عێراق لە چوارچێوەی كاری دامەزراوەیی و لەژێر سەركردایەتی فەرماندەی گشتیدا بمێنێتەوە و لە چوارچێوەیەكی ئەمنی یەكگرتوودا، و لەو چوارچێوەیانەدا ئامانجەكانی و ئامانجەكانی وڵات بەدیبهێنێت."