لێژنەی هاوبەشی عێڕاق ومیسر کارەکانی خۆی دەستپێدەکات

سیاسی
  • 13-06-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کارەکانی لێژنەی باڵای عێڕاق و میسڕ دەستیپێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لێژنەی هاوبەشی نێوان عێڕاق و میسڕ بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی و هاوتا میسڕیەکەی مستەفا مدبولی دەستیپێکرد بەکارەکانی خۆی .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەسەردانێکی فەرمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە قاهیرە.