سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن دەکات

سیاسی
  • 12-06-2023, 18:29
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن کرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ دووشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد .
    وەزیری تەندروستی ئوردن ، سڵاوو ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەم شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کردو سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی شا عەبدوڵلای لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە .
    تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە ، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.