شێخ خەزعەلی: هیوادارین بودجە بەشێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت بۆ گەیشتن بە ئاستی گەشەکردن لە وڵاتدا

سیاسی
  • 12-06-2023, 12:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق،جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بودجە بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندن لە وڵاتدا کردەوە.
    شێخ خەزعەلی لە تویتێکدا لە لاپەرەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاندووە: کوتلەی سادیقون ، هاوشانی پەرلەمانتاران،پێداگرییان لەسەر بەردەوامبوون لە پەسەندکردنی بودجە سەرەڕای ئەو سەختی و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان بوویەوە .
    بەو بۆنەیەوە خەزعەلی دەڵێت : پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە، کە بەشدارە لە پێشخستنی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە، هەروەها ئەو دەسکەوتە گرنگانەی کە لە پڕۆژەی بودجەی سێ ساڵ جێگیرکراون ڕێژەیەکی زۆر لە خواستەکانی هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە بەدی دێنێت.
    لە درێژەی قسەکانیدا خەزعەلی وتی: هیوادارین ئەم بودجەیە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی خۆشی لە واقیعی وڵاتدا بهێنێتە دی و لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بیگوازرێتەوە بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی .