وەزیری گواستنەوە ڕاهێنان بە فڕۆکەوانانی عێڕاق دەکرێت لە لوبنان

ناوخۆ
  • 9-06-2023, 15:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری گواستەوە ڕزاق محێبس ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕاهێنان بە فڕۆکەوان و ستافی فڕۆکەوانی عێڕاقی لەلوبنان دەکرێت.
    محیبس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەردانی بنکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانان و تێبینیمان کرد کە توانای گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی ئێمە سوودیان لێببینین بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانمان .
    وتیشی کە باسمان لە مۆرکردنی گرێبەستەکان کرد لەنێوان وەزارەتی گواستنەوەووەزارەتی گواستنەوەی لوبنانی بۆ پەڕەپێدانی توانای کادیرانمان .
    لەلایەن خۆشیەوە وەزیری گواستنەوەی لوبنانی علی حمیە ڕوونیکردەوەکە سەردانیکردنمان بۆ ئەوەبوو کە بزانین لوبنان دەتوانێت چیمان پێشکەش بکات بەرامبەربەنەوت.