حەسناوی لەگەڵ پارێزگاری میسان تاوتوێی ڕێگاكانی پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگاكە دەكات

سیاسی
  • 8-06-2023, 13:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، لەگەڵ عەلی دوای پارێزگاری میسان، باسی لە ڕێگاكانی پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگاكە كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزیری تەندروستی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، سەردانی پارێزگاری میسانی كرد، بە یاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزیری تەندروستی "، ئاماژە بەوە دەكات كە "حەسناوی لەگەڵ عەلی دوای پارێزگاری میسان گفتوگۆی لەبارەی ڕێگاكانی پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگاكە كرد”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی تەندروستی پارێزگاری میسان و هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كرا بۆ گەیشتن بە ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت لە ڕێگەی پەرەپێدانی ڕەوشی تەندروستی سەرجەم پارێزگاكان بە پارێزگاری میسانیشەوە، و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی و چارەسەری بۆ خەڵك لە پارێزگاكەدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەدواداچوونی مەیدانی وەزیری تەندروستی و تیمە وەزارییەكان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی میسان و سەرجەم پارێزگارەكان".
    لای خۆیەوە عەلی دەوای پارێزگاری میسان ستایشی "هەوڵەكانی وەزارەت و بەدواداچوونی وەزیر بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان واقعیانە كرد، "شانازی خۆی بە كارمەندانی تەندروستی و هەوڵە گەورەكانیان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی پارێزگاكە دەربڕی. هەروەها سوپاسی وەزیر بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ دۆخی تەندروستی پارێزگاكە كرد".