نەینەوا.... 4 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 7-06-2023, 11:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی ٤ تۆمەتباری ڕاگەیاند، بەپێی بڕگەكانی ماددەی ٤، لە تیرۆر، كە یەكێكیان وەك قەناس بەدەست لە نەینەوا كاری دەكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی، لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگریی دروست و هاوكاری هاووڵاتیان، چوار تۆمەتباری داواكراو دەستگیربكەن كە لە وەزارەتی ناوخۆدا داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆمەتباران بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان كردووە لەناو بەناو (فیرقەی مەئوتە، فیرقان ، بەیان وافیدین ، و كەتیبەی قەناس بەدەستەكان)، و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بڕە پارەیەكیان وەرگرتووە".