هەردوو وەزیری دادو پیشەسازی پڕۆژەی ئەتمەتەی ئەلکتڕۆنی تاووتوێدەکەن

ناوخۆ
  • 6-06-2023, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     وەزیری پیشەسازی وکانزاکان خالد نەجم بتال و وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشهاتەکانی پڕۆژەی ئەتمەتەی ئەلکتڕۆنیان لە فەرمانگەکانی وەزارەتی داد تاووتوێکرد.
    وەزارەتی پیشەسازی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەردوو وەزیری دادو وەزیری پیشەسازی لە بارەگای وەزارەتی داد ئەمڕۆ کۆبوونەوەبەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی هەردوو وەزارەت.
    وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێگاکانی هاوکاری و هەماهەنگیان تاووتوێکرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئەتمەتەی ئەلکتڕۆنی ، هەروەها باسیان لە شێوازەکانی سەرخستنی پڕۆژەکەکرد چونکە بەشێکەلەبەرنامەی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.