سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە ئەردۆگان دەکات

سیاسی
  • 6-06-2023, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کرد بەبۆنەی بوونەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا.
    سەرۆکایەتی کومار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە ئەردۆگان کرد .
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی پەیوەندیەکەدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەردۆگان کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا و هیواشی خواست کە سەرکەوتوو بێت لە کارەکەیدا، هەروەها جەختیکردەوەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا لەماوەی داهاتوودا.
    لەلایەن خۆشیەوە ئەردۆگان سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ ئەوپەیوەندیەی وبۆ ناردنی بروسکەی پیرۆزبایی وهیواشی خواست کە هەردوو وڵات لە خۆشی وئارامیدا بژین.