سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

سیاسی
  • 29-05-2023, 14:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
    لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆماردا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە"ئەمڕۆ "عەبدللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
     دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی سەرۆک کۆمار :
    ڕێزدار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا
    سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت
    بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی،بەناوی گەلی عێراق و بە ناوی خۆمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە دەکەین ، و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانتان، و لە خوای گەورە داواکارین خۆشگوزەرانی بۆ گەلی دراوسێ. بەم بۆنەیەوە پەرۆشی بەردەوامی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات رادەگەینین ، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری و ئاشتی.