حەلبوسی پاڵپشتی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو وڵاتانی عەرەبی

سیاسی
  • 4-06-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پشتیوانی عێراقی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دووپاتکردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "محەمەد حەلبوسی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە "فەیسەل میقداد" وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سوریا کرد.
     بەپێ بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، و کارکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان لە نێوان هەردوولا کرا تەئکید لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سوریا کرایەوە و هەروەک جەخت لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتی خۆیان کرایەوە . 
    هەر لە میانی دیدارەکەدا "حەلبوسی" دووپاتی کردەوە،کە هەڵوێستی پتەوی عێراق بەرامبەر بە سووریا نەگۆڕەو ، چ لەسەر ئاستی فەرمی یان جەماوەری، و پاڵپشتیکردنی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکار و ناو وڵاتانی عەرەبی و مومارەسەکردنی ڕۆڵی خۆی لە گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دەربڕی .