لە بەغداد تیرۆریستێك دەستگیركرا 7 كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە

ئەمنی
  • 26-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەفرەزەیەكی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغداد یەكێك لە سەركردەكانی تیرۆریستانی داعشی دەستگیر كرد كە لە ساڵانی رابردوودا چەندین كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" مەفەرەزەیەكی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغداد یەكێك لە سەركردەكاتی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیر كردووە كە لە ساڵانی 2014 و 2016 ی رابردوو 7 كردەوەی تیرۆریستی لە بەغداد ئەنجامداوە ئەوەش لە رێی دانانی بۆمبی چێندراو و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دواتر هەڵهاتن بۆ پارێزگاكانی تر.