سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕۆڵی زانایان لە یەکهەڵوێستی

سیاسی
  • 30-05-2023, 19:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لە ڕۆڵی زانایانی ئایینی کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازی لە شاندی زانایان و وتاربێژانی سلێمانی کرد.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکدا جەختی لە ڕۆڵی پێشنوێژ و وتاربێژان کردەوەلە یەکخستنی هەڵوێستەکان و وتەکانیان کەدەرەنجامی چاکسازی لێدەکەوێتەوە لە دەوڵەت و لە کۆمەڵگاشدا، لەهەمان کاتیشدا دەسخۆشی لەکۆششەکانیان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی بەهای ڕاست و دروست لەکۆمەڵگادا .
    هەروەها داوای کرد کە گرنگی بە مەزارگەئایینیەکانی سەرجەم ئایینزاو تایەفەکان بدرێت، ئاماژەشی بە حاڵەتی سەقامگیری ئەمنی کرد و داواشی کرد کە جەخت بکرێتەوەسەر میانەڕەوی و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبووردەیی و برایەتی لەنێوان ئایین و ئایینزاکاندا.
    ئەمەو ئەندامانی شاندەکە ئاماژەیان بە ئامادەکاریەکان کرد بۆ بەستنی کۆنگرەی سلێمانی لەبواری ڕۆڵی تەسەووف لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی وتەبایی کەسەرجەم ئایینزاکانی ئیسلام بەشداری تیادا دەکەن و ئەندامانی شاندەکە داوایان لە سەرۆک کۆمارکرد کە ئامادەی کۆنگرەکەببێت.