سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پەلەکردن لەتێپەڕاندنی یاسای بودجە

سیاسی
  • 30-05-2023, 13:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلە پەلەکردن لە تەواوکردنی یاسای بودجە.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان موحسن مەندەلاوی ، لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئابووریەکانی عێڕاق کرا.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا داوای کرد کە پەلە بکرێت لەویاسایانەی کە خراونەتەبەردەم پەرلەمان بەتایبەتی یاسای بودجە.
    لەلایەن خۆشیەوە مندلاوی جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران کۆششەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دەرکردنی یاساگەلێک کە پەیوەندیان بە بژێوی ژیانی هاووڵاتیانەوەهەیە.