یاراللەبۆ هێزە ئەمنیەکانی بەغداد چەند فەرمانێک دەردەکات

ئەمنی
  • 30-05-2023, 11:34
  • +A -A

    بەغداد/ ‌INA
    سوپاسالار فەریق اول ڕوکن عەبدولئەمیر یاراللە چەند فەرمانێکی دەرکرد بۆ ئەو هێزەئەمنیانەی کە لە باشووری بەغدادن.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی یاراللە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد فەریق ڕوکن ئەحمد سلیم هەردووک بەسەردانێک گەیشتنە بارەگای فیرقەی پیادەی 17 بۆ بەسەرکردنەوەی کەرتەکانی سوپا لەناوچەکانی باشووری بەغداد.
    وتیشی یاراللە پێداگری کرد لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری و ئامادەباشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ڕەوشی ئەمنی لەم ناوچەیە.