مەندەلاوی جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی وتاربێژانی مزگەوت دەكاتەوە لە یەكخستنی ڕیزەكان

سیاسی
  • 29-05-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ دووشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی جەختی لە ڕۆڵی گرنگی وتاربێژانی مزگەوت كردەوە لە یەكخستنی ڕیزەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە نەرێنییەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ لە نووسینگەكەی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و وتاربێژ و ئیمامی مزگەوتەكان لە ناوچەكانی شەقامی فەلەستین و زیونە كرد بۆ ئەوەی بزانن لە كێشە و پێداویستییەكانیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : جێگری یەكەم لەگەڵ شێخ و بانگخوازان و ئیمامەكانی مزگەوتەكانی ناوچەكانی شەقامی فەلەستین و زەیونە گفتوگۆی كرد، ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی كارەكانیان بوونەتەوە، هەروەها پێویستی ناوچەكانیان بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە، وەك ئەوەی مەندلاوی بەڵێنی كاركردنی دابوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە هاوڵاتیان ئاواتەخوازن.
    مەندەلاوی جەختی لە گرنگی ئەم بەشە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە نەرێنییەكان كە نامۆیە بە كۆمەڵگا و ڕۆڵی گرنگی لە دروستكردنی هۆشیاری و پاراستنی بەها و نەگۆڕەكانی ئایینی بەرز و هەروەها هەوڵەكانی لە یەكخستنی ڕیزەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و تیرۆر و بیرۆكەی تاریك كە داوای دابەشبوون و توندوتیژی دەكەن.