كۆبوونەوەی پەرلەمانی بە سەرۆكایەتی حەلبوسی وەك ئامادەكارییەك بۆ ناردنی بودجە

سیاسی
  • 24-05-2023, 19:53
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی كرد، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنی بودجە بەئەنجومەنی نوێنەران و دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەری.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی دارایی كرد بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو بەندانەی كەماون لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، و گەیشتن بە بۆچوونێكی روون وەك ئامادەكاری بۆ بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەری.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەكانی لیژنەی دارایی بەرز نرخاند ، و وتیشی: ئەم بودجەیە هیچی كەمتر نییە لە بودجەكانی پێشتر بەڵكو گرنگترە بەو پێیەی بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ چاوخشاندنەوە بە خشتەی ساڵانەدا، رۆشنایشی خستە سەر گرنگی ئەو پرۆژانەی كە بودجە لە خۆی گرتووە بەو جۆرەی رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەرنامەی خزمەتگوزاری بەپێی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت.
    هەروەها حەلبوسی باسی لەوەی كرد: كە دەركردنی یاسای گرەنتی كۆمەڵایەتی لە میانی شایستەی كرێكاران و بەشداری كەرتی تایبەت باری سەرشانی بودجە سوك دەكات، ئاماژەشی بە گرنگی سوككردنی خەرجی كرد لە رێگەی زیادكردنی داهاتی نانەوتی و جەختیشی لەسەر پەلەكردن لە تەواو كردنی پرۆژە یاسای بودجە كردەوە.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە: لەسەر گرنگی لەخۆ گرتنی توێژێكی فراوانی كۆمەڵگە لە رێی نوێكردنەوەی پلەی وەزیفی بۆ دەمەزراندنی دەچوان لە پارێزگاكان و زامنكردن و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆیان.
    لای خۆیەوە عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی گرنگتربن ئەو بەندانەی خستەروو كە لیژنەكە رێكەوتنی لەسەر كردوون و تەواو بوون.