پادشای بەحرەین: ئاشتی بە شێوەیەک دێتە دی کە مافی فەلەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان دەستەبەر بکات

جیهانی
  • 19-05-2023, 19:36
  • +A -A

    جدە/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"شا حەمەد بن عیسا خەلیفە" پاشای بەحرەین داوای تەواوکردنی پرۆسەی ئاشتی لە فەلەستین دەکات.
    "خەلیفە" لە میانی وتارەکەیدا کە لە لوتکەی عەرەبی لە جددە پێشکەشی کرد و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ، وتی: ئێمە پشتیوانی لە مافی گەلی برای فەلەستین دەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، هەروەک داوای یەکگرتنی عەرەبی دەکەین 
    وتیشی: بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و گەیشتن بە یەکگرتنی عەرەبی ڕێبازێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنەی پێویستە، هەروەها خۆشحاڵی خۆی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەربڕی.