سەرۆکی تونس ڕەتیدەکاتەوە کە وڵاتەکەی لە هاوپەیمانییەکدا بێت دژی وڵاتێکی دیکە

جیهانی
  • 19-05-2023, 19:34
  • +A -A

    جدە/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"قەیس سەعید" سەرۆکی تونس،ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی ببێتە هاوپەیمانی لایەنێک لە دژی هاوپەیمانییەکی دیکە.
    سەعید لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد، وتی: دەبێت کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی دژی گەلی فەڵەستین و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەریان بهێنرێت.
    "سەرۆکی تونس"ووتیشی: ڕەتیدەکەینەوە ببینە قوربانی نیزامێکی نوێی جیهانی کە ئێمە بەشداری نەکەین لە دانانی بناغە و یاساکانیدا.
     ئاماژەی بەوەشکرد "وڵاتەکەی ڕەتیدەکاتەوە لە هاوپەیمانییەکدا بێت دژی وڵاتێکی دیکە.
    سەرۆکی تونس پێشوازیشی کرد، لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.
    جەختیشی کردەوە کە نەبوونی 
     دامەزراوەکان هۆکاری بونی ئاژاوەن لە وڵاتەکانماندا. 
    سەرۆکی تونس جەختی،لە پشتیوانی سەقامگیری لیبیا کردەوە و داوای بەڕێوەچونی خێرای هەڵبژاردنەکانی کرد لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە.