بەشار ئەسەد : لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییداین بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی عەرەبی

جیهانی
  • 19-05-2023, 18:37
  • +A -A

    جدە/INA
    ئەمڕۆ هەینی"بەشار ئەسەد"سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند،وڵاتانی عەرەبی لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی عەرەبی بە کەمترین دەستوەردانی دەرەکی.
    "ئەسەد" لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی کە لە شاری جددە لە شانشینی سعودیە بەڕێوەچوو، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی دەکرد،وتی "وڵاتانی عەرەبی لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی عەرەبی، بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی.
    هەروەک داوای "پەرەپێدان و پێداچوونەوە بە میساقی کۆمکاری عەرەبی دەکات کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمدا بگونجێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو ئاشتەوایەی کە هەیە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانمان بەبێ دەستوەردانی دەرەکی" هەروەک جەختیشیکردەوە" کە دەبێت جیهان پرسەکانی ناوخۆ بۆ گەلەکانیان جێبهێڵێت، ئێمەش دەبێت دەستوەردانی دەرەکی ڕەتبکەینەوە.