INA گرینترین خاڵەکانی وتارەکەی سەرۆک وەزیران دەخاتەروو

سیاسی
  • 19-05-2023, 17:09
  • +A -A

     جدە/INA

    ئەمرۆ هەینی " محه‌مه‌د شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە لوتکەی 32 عەرەبی لە شاری جددەی عەرەبستانی سعودیا ووتاری عێراقی پێشکەش کرد و تیایدا بۆچونی عێراقی لەمەڕ گۆرانکارییەکانی ناوچە خستو روو .
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی لە چەند خاڵێکی گرینگدا خستۆتەروو :- 
    ♦️ پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریای برا دەکەم بۆ پێگەی سەرەکی خۆی، ئه‌م هەنگاوه‌ش هەر لە سەرەتاوە ئێمه‌ پشتیوانیمان لێکردووە، چونکە ئێمە باوەڕمان وایە کە ئه‌مه‌ گرنگە بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
    ♦️ ئێمە جەخت لە گرنگی كاری هاوبەشی عەرەبی دەکەینەوە بۆ ئەوەی جیاوازییەکان چارەسەر بکەین.
    ♦️ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ڕێگە بە وڵاتی سوودانی برا نەدەین بچێتە نێو ناکۆکی و شه‌ڕی ناوخۆییەوه‌، و پێشوازی لەو دەستپێشخەرییانە دەکەین کە داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن له‌ سوودان.
    ♦️ هیوادارین هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی وڵاتی لیبیای برا سەرکەوتوو بن.
    ♦️دەخوازین کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە وڵاتی یەمەنی برا بەردەوام بن و هەڵوێستی خۆمان لەگەڵ براکانمان لە لوبنان نوێ دەکەینەوە بۆ زاڵبوون بەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابوورییاندا.
    ♦️ ئێمە جەخت لە هەڵوێستی جێگیر و بنچینەیی عێراق دەکەینەوە بەرامبەر بە مافی فەڵەستین بۆ زەوی و سەروەری و دامەزراندنی دەوڵەتةكەی کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت.
    ♦️ئێمە پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان شانشینی عه‌ره‌بی سعودیيە و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، کە هەنگاوێکی کردارییە عێراق پشتیوانی لێکردووە و کاری بۆ کردووە بۆ گه‌یشتنی ئۆمێده‌ باشه‌كان له‌ هەردوو وڵاتی دراوسێ كە خزمەت بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە بكات.
    ♦️کۆبوونەوەی عەرەبەکان لە دەوری یەکتر گۆشەگیری نییە، بەڵکو کراوەیی ئێمە بۆ دراوسێکانمان وەک عەرەب بە کۆمەڵ و وەک وڵاتێکی عەرەبی.
    ♦️ من داوا لە کۆمکاری عەرەبی دەکەم کە ڕێگاکانی خۆی بەرەو بنیاتنانی ڕەوتێکی ئابووری پەرەپێبدەن، بۆ بەهێزکردنی ئابوورییەکانمان و وەبەرهێنانی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانمان بە باشترین شێوە.
    ♦️زۆرێک لە وڵاتان توانیویانە بلۆکی ئابووری سەرکەوتوو بنیات بنێن وسەرچاوەی هاوبەشیان لە نێوان ئەندامەکانیاندا نییە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوە لە هەموو گۆشەکانی پەیوەندی ئابووری و یەکخستنی نێوان وڵاتەکانمان بکەین.
    ♦️ عێراق میوانداری چەندین کۆنفرانس دەکات بۆ دانانی بناغەی ئەو هەماهەنگییە، لەوانە کۆنفرانسی بەغدای 2023 بۆ یەکخستنی ئابووری و سەقامگیری ناوچەکە.
    ♦️بەغدای پایتەخت لەم ڕۆژانەدا خۆی ئامادە دەکات بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسی ڕێگای گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی بەڵێنپێدراو کە پەیوەندییەکان بەهێز دەکات و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان یەکدەهێنێت.
    ♦️ کێشەی گۆڕانی کەش وهەوا و کەمی ئاو پێویستیان بەوەیە کە پێکەوە کاربکەین لەبەر ڕۆشنایی یاسا و فۆرمە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕادیکاڵ کە کاریگەرییە نەرێنییەکانیان کەم بکاتەوە.
    ♦️ئافاتی ماددە هۆشبەرەکان و هەوڵە هاوشێوەکان بۆ کاریگەری کەلتووری و ئەخلاقی پێویستیان بە هەڵوێستێکی بڕیاردەر هەیە لەسەر بنەمای هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
    ♦️عێراقییەکان ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بوونەوە کە نەک تەنها عێراق بەڵکو ناوچەکە و جیهانی کردە ئامانج و قوربانییان دا و ئەو سەرکەوتنەی بەدەستمان هێنا پاڵمان پێدەنێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆین بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەمان.