تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی فەرهەنگی وێنەکانی عێڕاق بەڕێوەدەبات

هونەر
  • 16-05-2023, 14:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی پەرتوکی فەرهەنگی وێنەکانی عێڕاقی بەڕێوەبرد.
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم لە وتەیەکیدا بەوبۆنەیەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق ستڕاتیژیەتێکی تایبەتی هەیە بۆ پاڵپشتکردنی داهێنەران و لەمبوارەدا چالاکی فرەچەشن پێشکەش دەکرێت.
    وتیشی وێنەگری فۆتۆکار فوئاد شاکر یەکێکە لە فۆتۆگرافەرە داهێنەرەکان کە تۆمارێکی ڕاستەقینەی تافی منداڵکاری و چەرخی سەردەمی کردووە، جگەلەوەش لەگەمەکردن بە سێبەرو ڕووناکی جیاکاربووە ، ڕوونیشی کردەوەکە بەرهەمی داهێنەرەکان هەمیشە کوێردەبنەوەو دەفەوتێن لەبەرئەوە پێویستە بەپێی توانا بەڵگەسازی ئەو بەرهەمانە بکەین .
    لەلایەن خۆیەوە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ڕۆشنبیری عارف سعدی لەوتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە شانازی بەڕۆڵی مەزنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکەین.
    وتیشی کە فۆتۆگرافەر فوئاد شاکر ژیانی بەغدادیەکان وژیانی عێڕاقی بەگشتی لەوێنەکانیدا تۆمارکردووە، هەروەها سوپاسی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد بۆ چالاکیە بەپێزەکانی.
    هەروەها ئیسراء فوئاد شاکر کچی وێنەگری کۆچکردوو فوئاد شاکرلە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە پەڕتووکی فەرهەنگی وێنەکانی عێڕاق یادەوەریەکی شوێنەکانە و بە هەنگاوێکی مەزن دادەنرێت بۆ پارێزگاریکردن لە کەلتوور و شوناسی نیشتیمانی ، و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەستیکردووە بە بەڵگەپارێزی بەرهەمە ئەدەبیەکان کە گوزارشت لە مێژووی عێڕاق دەکات، دەرەنجامیش بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە لەچاپدرا، وتیشی هیواخوازین چاپی دیکە
    بۆ فۆتۆکرافەری کۆچکردوو فوئادشاکر دەربچوێنرێت، تاکو ئەو چاپانە لە تەوەری دیکەدا بەکاربهێنرێت کە هیچی لە یادەوەری شوێن کەمترنیە ، سوپاسی بێپایانی خۆیشی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد بۆ لەئەستۆگرتنی ئەم فەرهەنگەکەلە چاپخانەکانی خۆیدا بەچاپی گەیاند.
    لەلایەن خۆشیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونیکردەوەکە لە بۆنەکەدا پەڕتووکی فەرهەنگی عێڕاقی وێنەیی بەشی دووەم لەگرتنی فۆتۆگرافەر فوئادشاکیر بەناونیشانی یادەوەری شارێک واژۆکرا و ڕوونیشی کردەوەکە چاپی یەکەمی ئەم فەرهەنگە لە چاپخانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بە سەرپەرشتیەکی ڕاستەوخۆی دکتۆر نبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەچاپدرا.
    شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ئامادەی ڕێوڕەسمەکەبوون.