سەرۆك وەزیران: پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیا شاهیدی پەرەپێدان و گەشەسەندنە

سیاسی
  • 15-05-2023, 20:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیا شایەتی پەرەسەندنێكی گەشەسەندووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێك كرد كە ژمارەیەك سەرۆك و نوێنەری كۆمپانیا و بازرگانانی ئەڵمانی پێكهاتبوون، بەئامادەبوونی باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق مارتن ییگر.
    سودانی بەگوێرەی بەیاننامەكە بەخێرهاتنی خۆی بۆ شاندەكە دەربڕی و جەختی لەسەر وەرگێڕانی ئەو ڕێككەوتنانە كردەوە كە لە سەردانەكەیدا بۆ بەرلین لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا شایەتحاڵی بوو بۆ هەنگاوی كردەیی بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە كەرت و بوارە جیاوازەكاندا.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیا شایەتحاڵی پەرەپێدانی گەشەسەندنە، هەروەها گۆڕەپانی عێراق كراوەیە بەڕووی هەموو جۆرە هاوبەشییەكی ئابووری لەگەڵ دۆست و هاوبەشەكان و ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی كە عێراق بەهرەمەندە یەكێكە لە فاكتەرە هاندەرەكان و بە پشتیوانی خواستێكی فەرمی و جەماوەری لەلایەن هەموو لایەنەكانەوە بەرەو سەركەوتنی واقیعی ئابووری عێراق.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سودانی باسی لە هەلی وەبەرهێنان و كاری هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیا ئەڵمانییەكان لە عێراق كرد، جەختی لەوە كردەوە كە بەرنامە و دیدگای ڕوونی حكومەت بۆ كەرتەكان وایكرد جوڵەی ئەو پڕۆژانە بتوانن كە زیاتر لە پانزە ساڵە ڕاگیرابوون، كە ئەمەش وایكرد دەرفەتێكی لەبار بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی لە عێراقدا ئامادەبن و بەشداربن لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری.
    لای خۆشیانەوە سەرۆك و نوێنەرانی كۆمپانیا ئەڵمانییەكان پەرۆشی و خواستی خۆیان بۆ كاركردن لە عێراق دەربڕی، هەروەها ئەوەیش ئاڕاستەیەكی ڕوونیان لە حكومەتەوە بینی لە بواری وەبەرهێنان و كاری ئابووریدا.
    باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەوەی لە عێراق لە ماوەی شەش مانگدا بەدەست هێنرا، هاوتای ئەوەیە كە لە ماوەی پازدە ساڵی ڕابردوودا بەدەست هێنرالە ڕووی جۆراوجۆری ئابووری و گەشەپێدان.