وەزیری خوێندنی باڵا داوای فراوانکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان وبەرزکردنەوەی کوالیتیان دەکات

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 21:11
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمرۆ یەک شەممە "نەعیم عەبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشتڕاستیکردەوە،کە مامەڵەکردن لەگەڵ پێوەرەکانی زیادکردنی ژمارەی خوێندکاران لە کۆلێژە پزیشکییەکان لەسەر حیسابی توانای دابینکردنی پێداویستییەکان و کوالیتی نابێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"وەزیری خوێندنی باڵا لە وتارەکەیدا لە میانی کردنەوەی نۆزدەهەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و سەرۆکی زانکۆکان، و کەسایەتی عێراقی و بیانی، بەرێوەچوو ،ئەوەی خستەروو :- کە ئەم کۆنفرانسە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی گونجاو دەکات بۆ رەخساندنی کەش وهەوای ئەکادیمی گونجاو و پێداچوونەوەی پێویست بە ژینگەی ئەم جۆرە پەروەردەیە و ئەو تەحەددایانەی کە رووبەروو پرۆسەکە دەبنەوە . 
    وەزیری خوێندنی باڵا جەختیکردەوە،لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێوەرەکانی زیادکردنی ژمارەی خوێندکاران لە کۆلێژە پزیشکییەکان لەسەر حیسابی توانای دابینکردنی پێداویستییەکان و کوالیتی نابێت.